هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگری لە هاتوچۆی کۆڵبەرانی ناوچەی سەردەشت پردی پشکاویان تەقاندەوە.
پردی پشکاو کە گوندی شێنی لە باشووری کوردستان و گۆرەشێر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی پێک دەبەستەوە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تەقێندراوەتەوە.
خەڵکی کاسبکاری ناوچەکە دەڵێن ئەوە کردەوەیەکی دوژمنکارانەیە و بۆ ڕێگری لە هاتوچۆ و کاسبیکردنی ئەوان کراوە.