لە دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندندا کێشەی قوتابخانەکان لە کوردستان لە ڕووی کەمی کلاسەکانی خوێندن و ئیمکاناتی پۆلەکان هەڵەسوون دێنێتەوە.
هاوکات وهزیری فێركردن و پهروهرده راگەیاند کە ١٠٠ ههزار کلاسی دەرس له ئێران سیستمی گهرمكهرهوهی ستانداردیان نییه.
عهلی ئهسغهر فانی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ههواڵه گوتی: دهوڵهت بوودجهی ئەوتۆی بۆ ئهمجۆره پرۆژانه و ههروهها دروستكردنی قوتابخانەی نوێ تهرخان نهكردوه و ئهمساڵیش خێرخوازەکان قەرارە بە زیاتر له ٨٠٠ میلیارد تمهنەوە بۆ دروستكردنی خوێندنگەی نوێ بێنە یارمەتیی ئەو وەزارەتە.
مەرزبان نەزەری، بەڕێوەبەری گشتیی نوێکردنەوە و تەیارکردنی قوتابخانەکانی پارێزگای کرماشانیش دەڵێ بۆ کۆکردنەوەی سۆبە نەوتییەکان و دانانی سیستمی گەرمکەرەوەی قوتابخانەکانی ئەو پارێزگایە ٢٠ میلیارد تمەنمان پێویستە، کە وەزارەت نییەتی.
شەهرام سەعیدی، بەڕێوەبەری گشتیی نوێکردنەوە و تەیارکردنی قوتابخانەکانی پارێزگای سنەش ڕایگەیاندوە کە ئێستا٥٧٠ قوتابخانەی ئەو پارێزگایە سیستمی گەرمکەرەوەی بەڕۆژیان نییە، هەروەژا سەدی ٤٠ی قوتابخانەکانی پارێزگاش پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و چاکردنەوە هەیە.
فەریبورز ئیسماعیلزادە، بەڕێوەبەری گشتیی نوێکردنەوە و تەیارکردنی قوتابخانەکانی پارێزگای ورمێش دەڵێ کەرەستەی گەرمکەرەوەی ٣٥٠٠ قوتابخانەی شار و گوندەکانی ئەو پارێزگایە ناستاندرادن. ئەو گوتی بۆ گۆڕینی سۆبە نەوتییەکان و دانانی سیستمی گەرمکەرەوەی ستاندارد لە جێیان لەو پارێزگایەدا پێویستمان بە ٣٤ میلیارد و ٥٠٠ میلیون تمەنە، کە ئەوە وەزارەت بەرعۆدەی ناگرێ مەگەر خەڵکی خێرخواز بێن و دەست دەنێ.
سەعید هۆژەبری، بەڕێوەبەری گشتیی نوێکردنەوە و تەیارکردنی قوتابخانەکانی پارێزگای ئیلامیش بە ئاماژە بە ١٥ پڕۆژەی نیوەچڵی دروستکردنی قوتابخانە لەو پارێزگایە دەڵێ، بۆ تەواوکردنی ئەو چەند قوتابخانەیە٨ میلیارد تمەن پێویستە.