لە شارەكانی كرماشان و كامیاران دوو كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیده‌ربڕینی جووتیاران و شۆفیرەكان بەڕێوەچوو.
كۆمەڵێك لە جووتیارانی كرماشان که گەنمیان بە ئیدارەی جەهادی كەشاوەرزی فرۆشتوه و پووڵه‌کانیان نه‌دراوه‌تێ، هاوكات لەگەڵ هاتنی وەزیری كەشاوەرزی بۆ پارێزگای كرماشان لە شوێنی ئەم ئیدارەیە لە بێستون كۆبوونەوە و داوای قه‌رزه‌کانیان كرد.
حەمید بەساتی، سەرپەرستی شیركەتی دانەوێڵه و خەدەماتی بازرگانیی پارێزگای كرماشان نایشارێته‌وه که ٧٥٩ میلیارد تمەن بە جووتیارانی ئەم پارێزگایە لە بابەتی كڕینی گەنمهکانیان قەرزدارین.
ئەم كاربەدەستە دەوڵەتییە لە حاڵێكدا ئەم قسانە ده‌کای كە ماوەی ٢ مانگ لە تەحویلدانی گەنم لە چوار پارێزگای ڕۆژهەڵاتی كوردستان تێپەڕیوە بەڵام تا ئێستا ده‌وڵه‌ت به‌شی زۆری پووڵی جوتیارانی ڕاگرتوه.
هەروەها لە شاری كامیارانیش گرووپێك لە شۆفیره‌کان سه‌باره‌ت به ترافیكی قورسی پردی حامیدی كۆبوونەوە و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خراپیی بارودۆخی ڕێگاوبانه‌کانی کوردستان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
پارێزگای سنە لە نێو ٣٠ پارێزگای ئێران‌دا لە بواری ڕووداوی هاتوچۆوە لە پلەی ٢٦ی ئێران دایە و ئاماری ڕووداوی هاتوچۆ لەم پارێزگایە ڕوو لە بەرزبوونەوە. هەروەها بە هۆی كەمیی بوودجە بۆ پەرەپێدانی ڕێگەو بانەكانی ئەم پارێزگایە تا ئێستا چەند پڕۆژەی میللی داخراون.
محەممەد ڕاشێد مودەرێس گۆرجی بەڕێوەبەری دروستكردن و گەشەپێدانی ڕێگەو بانەكانی پارێزگای سنە دەڵێ لە سەفەری سەركۆمار بۆ پارێزگای سنە ٢٢٥ میلیارد تمەن بۆ ساڵەكانی ٩٤ و ٩٥ و به‌مه‌به‌ستی کار له‌سه‌ر رێگا و بانه‌کان په‌سند کرا، بەڵام تا ئێستا چاویان به تاقە قڕانێك له‌و بودجه‌یه نه‌که‌وتوه.