لە حاڵێكدا مانگرتنی كرێكارانی فولادی زاگرۆس لە چوارەمین ڕۆژی خۆیدا لە تاران بەردەوامە، نوێنەرانی پارێزگای سنە داوایان كردوە كە بارودۆخی ئەم كرێكارانە ڕوون بكەنەوە.
كرێكارانی فولادی زاگرۆس ئەمە بۆ ١٨مین جارە کە لە قوروەڕا دەچنە تاران و، لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردووشدا کە لە بەردەم وەزارەتی كار کۆ ببوونەوە، هیچ وەڵامێكیان پێ نەداونەتەوە، بۆیە لە ڕۆژی چوارشەممەوە کۆبوونەوەکانیان بۆ بەردەم مەجلیس هێناوە.
یەک لەو كرێكارانە لە پێوەندییەکدا لەگەڵ کوردستان و کورد گوتی: نوینەرانی کوردی مەجلیس تا ئێستا پێمانەوە ماندوو بوون و داوایان لە وەزیری كار كردوە كە چارەنووسمان ڕوون بکاتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی ئەوانیشتان نەداوەتەوە.
ئەوان دەڵێن زیاتر لە ساڵێكە ئەم كارخانەیە هیچ داهاتێكی نەبووە و پاش داخرانی ئەم كارخانەیە كرێكارەكانی بێكاربوون و قەرز و مافەکانیان نەدراوەتێ.
بەقسەی ئەم كرێكارانە، نوێنەری سنە لە مەجلیس داوای كردوە مادام حقووقی كرێكاران دەكەوێتە سەر هاوبەشەکانی کارخانەکە، دەبێ ئەم كرێكارانە داواکانیان جێبەجێ بکرێ؛ بەڵام سەرەڕای وادە و بەڵێنیی وەزیری كار، خاەن پشكەکانی کارخانەکە ئامادە نیین مووچەی دواكەوتووی ئەم كرێكارانە بدەن.