Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۹ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۸ | 19/06/2019 | کاتژمێر:
راگەیەندراوەکان

له‌سێداره‌دانی جیابیرانی سیاسی و مه‌زهه‌بی مه‌حکووم ده‌که‌ین

04/08/2016 | 10:26:35
+A
-A

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌واڵ و زانیارییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ کۆمه‌ڵێک له‌ چالاکانی مه‌زهه‌بیی کورد، باوه‌ڕمه‌ند به‌ مه‌زهه‌بی سوننی له‌ “به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شار”ی شاری که‌ره‌ج له‌ ئاکامی سه‌پاندنی سزای ناداداپه‌روه‌رانه‌ی ئێعدام‌ له‌ لایه‌ن “ده‌زگای قه‌زایی” رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دراون.
وه‌ک زۆرێک له‌ سێداره‌دراوان پیش له‌ سێداره‌دانیان باسیان کردوه‌و و ته‌نانه‌ت پاریزه‌ره‌کانیشیان که‌ پارێزه‌ری “ته‌سخیری” بوون، دانیان پێداناوه‌، ئه‌م که‌سانه‌ نه‌ته‌نیا له‌ ره‌وتێکی ئاسایی و یاسایی‌دا دادگایی نه‌کراون و ئیزنی داکۆکیکردن له‌ خۆیانیان پێ نه‌دراوه‌و له‌ ماوه‌ی به‌ندکرانیان دا له‌ هه‌موو مافێکی تایبه‌ت بێ‌به‌ش کراون، به‌ڵکوو له‌ ژێر فشارو ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆردا دانپێدانانی به‌زۆره‌ملێ‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.
ئاکامی به‌رخوردو هه‌ڵوێستی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ماوه‌ی نزیک به‌ ٤٠ ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی رێژیم له‌ گه‌ڵ جیابیرانی سیاسی و ئایینی له‌ ئێران و به‌تایبه‌ت له‌ کوردستان، ده‌ریخستووه‌ که‌ سیاسه‌ت و روانینی رێژیم له‌م پێوه‌ندییه‌دا نه‌ته‌نیا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵکوو زیاتر له‌ هه‌میشه‌ یارمه‌تیده‌ری په‌ره‌ئه‌ستاندن و گه‌شه‌سه‌ندنی ره‌وت و روانینه‌کانی دژبه‌ری خودی رێژیم بووه‌.
له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا شه‌پۆلێکی به‌رین و سیستماتیک له‌ گیران و زیندانی‌کردنی و سه‌پاندنی حوکمی قورس به‌ سه‌ر چالاکانی سه‌ر به‌ ره‌وته‌ مه‌زهه‌بی‌یه‌کانی له کوردستان له‌ لایه‌ن دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌تی‌یه‌کانی رێژیمه‌وه‌ ده‌بیندرێ که‌ رێژیم پێناسه‌کانی؛ “توندره‌و”، “تێرۆریست” و “ته‌کفیری” داونه‌ته‌پاڵ و وای ده‌رخستووه‌ که‌ ئه‌وانه‌ سه‌ر به‌ جه‌ریانه‌ توندره‌وه‌ تێروریستییه‌کانی ناوچه‌که‌بن. به‌ده‌ر له‌ قه‌زاوه‌ت له‌ سه‌ر بیرو باوه‌ڕو کارو کرده‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ سێداره‌ دراون یان ئێستا له‌ زیندانه‌کانی رێژیم دا سزای جۆراوجۆریان به‌سه‌ردا سه‌پیندراوه‌، جۆری روانین و هه‌ڵوێستی رێژیم بۆ جیابیرانی مه‌زهه‌بی له‌ ئێران و به‌تایبه‌ت له‌ کوردستان، نابه‌رپرسیارانه‌و مه‌حکوومه‌.
حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه‌ وه‌ک هه‌میشه‌ سزای له‌ سێداره‌دانی جیابیرانی سیاسی و مه‌زهه‌بی له‌ ژێر هه‌ر ناو پاساوێکدا بێ، مه‌حکووم ده‌کات، هاوکات داوا له‌ کۆڕو کۆمه‌ڵه‌ نێوه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی داکۆکیکاری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات که‌ به‌رانبه‌ر به‌ سیاسه‌تی ئێعدامی جیابیران له‌ ئێران ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕن.

ده‌فته‌ری سیاسی
حیزبی دێموکراتی کوردستان
١٤ی گه‌لاوێژی ١٣٩٥ی هه‌تاوی