سلێمان پیرۆتی، به‌ندكراوی کوردی بەندکراو له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج دوای لێدانی سەکتەی دڵ بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه. دوای گواستنهوەی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه هیچ زانیارییەکی دیكه لە بارودۆخی ئەو نەزانراوە.
کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ دەڵێ شه‌وی پێشوو سلێمان پیرۆتی له سالۆنی ٢١ به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج سه‌كته لێی دا و پاش ماوەیەک بەرپرسانی زیندان ناوبراویان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی زیندان گواستەوە.
سلێمان پیرۆتی نزیك به دوو ساڵ له‌وه‌پێش دەسبەسەر و سزای ٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا. ئەو هاوکات لە حوکمەکەیدا هاتووە کە لە هەر چەشنە مافێکی چوونە مه‌ره‌خه‌سی، لێبوردن و ئازادیی به‌مه‌رج بێبەش کراوە.