سیامه‌ك دێهبوكری له لایه‌ن مه‌ئموورەکانی ئه‌منیه‌تی له شاری مه‌هاباد پاش لێدان و كوتانێکی زۆر بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی به‌رگریكارانی مافی مرۆڤ له كوردستان، سیامه‌ك دێهبوكری، ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، كوڕی ته‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه، ٤ی مانگی گه‌لاوێژ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، له ماڵی ئامۆزاكه‌ی له لایه‌ن سێ مه‌ئمووری ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری مه‌هاباد دەسبەسەر کرا.
مه‌ئموورانی ئیتلاعات به‌بێ ئه‌وه‌ی كه مۆڵه‌تی قه‌زاییان پێبێ هه‌ڵیان کوتاوەتە سه‌ر ماڵی ئامۆزاكه‌ی و به لێدان و كوتان بۆ شوێنێكی ناڕوونییان گواستۆتەوە.
یه‌كێك له خزمەکانی سیامه‌ك ده‌ڵێ کە ناوبراو تا ئێستا پێشینه‌ی سیاسی و ئه‌منیه‌تیی نه‌بووە و له شاری سلێمانی لە باشووری كوردستان كرێكاری دەکرد.
ئەو کە سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌ی له ئه‌ستۆیه بۆ بژیوی ژیان ڕووی له باشووری كوردستان كردبوو.
شایانی باسه كه تا ئێستا لەسەر هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركران و شوێنی بەندکرانی ئەو هیچ هەواڵێک نەزانراوە.