پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له مانگێك له ده‌سپێكی كڕینی گه‌نمی جووتیارانی پارێزگای سنه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تەوە، کەچی هێشتا پووڵی ئەو خەڵکە نەدراوە.
هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خه‌له و خه‌رمانی ئەمساڵ له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ و هاوكات كڕینی به زەمامەتی گه‌نم له لایه‌ن ٩٥ ناوه‌ند له‌م پارێزگایه‌دا كه له لایه‌ن به‌شه ده‌وڵه‌تییه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت وه‌ڕێ خراون، ده‌ستی پێكردوه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له مانگێك له ده‌سپێكی كڕینی گه‌نم، به‌شی هه‌ره زۆری پاره‌ی جووتیاران نه‌دراوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته قه‌راربوو پاش ١٠ بۆ ١٥ ڕۆژ له وەرگرتنی گه‌نمی خەڵکەکە پاره‌كه‌یان بۆ له حیساب بكرێ، به‌ڵام ئه‌م واده‌و به‌ڵێنییه نههاتۆتە دی و ئێستا دەوڵەت بڕی ٥٦٤ میلیارد تمه‌ن به جووتیاران قهرزدارە.