سه‌رۆكی ڕێكخراوی جیهادی كه‌شاوه‌رزیی پارێزگای ئیلام ده‌ڵێ له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا و به‌پێی به‌راورده‌كان زیاتر له ١٠٠ میلیارد تمه‌ن به هۆی خۆڵبارین زیان بەر كه‌رتی كشتوکاڵی ئیلام كه‌وتووه.
سه‌ید محهممهدتۆراب میری به هه‌واڵده‌ریی خوێندكارانی ئێرانی ڕاگه‌یاند كه خۆڵبارین زیانی قه‌ره‌بوونه‌كراوی له كه‌رتی كشتوکاڵی ئه‌م پارێزگایه داوه و هه‌روه‌ها ئه‌م خۆڵبارینه زیانی زۆری بە ئاژه‌له خۆماڵییه‌كان و بهرهاویشتنیان گەیاندوە.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی جیهادی كه‌شاوه‌رزیی پارێزگای ئیلام وێڕای ئاماژه به زیانی خۆڵبارین كه زۆرترین زیانی بەر كه‌رتی بەخێوکردنی هه‌نگ کەوتوە، پشتڕاستی كرده‌وه كه له‌م بواره‌دا خاوەن مێشەکان سه‌دی ٩٠ زیانیان به‌ركه‌وتووه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می مێشێك به شێوه‌ی مامناوه‌ندی له ساڵێكدا ١٠ بۆ ١٢ كیلۆ هه‌نگوین بووه، ئه‌مساڵ به هۆی ئه‌م خۆڵبارینه‌وه بۆ کیلۆیەک و دوو كیلۆ دابه‌زیوه و خۆشی و تام و بۆنی جارانیشی نه‌ماوه.
شایانی باسە زۆربوونی خەسار و زیانەکانی خۆڵبارین له ئیلام و زۆربه‌ی ناوچه كوردییه‌كان له حاڵێك دایه كه كاربه‌ده‌ستانی پێوهندردار ده‌ڵێن به هۆی نه‌بوونی بوودجه‌ی پێویست ئێمه ناتوانین به‌ره‌نگاری ئه‌م خۆڵبارینه ببینه‌وه.