به تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 5 مانگ به‌سه‌ر ده‌سبه‌سه‌ركرانی سامان قادری ئازه‌ر، ناوبراو هێشتا له زیندانی ئینفڕادیی به‌ندی ٢٤٠ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین بەند کراوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، سامان قادری ئازه‌ر، وێنه‌گری خه‌ڵكی شاری بۆكان كه ٥ مانگ لەوە پێش له شوێنی كاره‌كه‌ی و له لایه‌ن حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌م شاره ده‌سبه‌سه‌ر كرا، لە ماوەیەدا تەنیا یەک جار دایكی توانیویه‌تی چه‌ند دەقە چاوی پێی بكه‌وێ.
سامان قادری ئازه‌ر كه له ٢٣ی مانگی به‌فرانباری ساڵی پێشوو ده‌سبه‌سه‌ر كراوه، تا ئێستا دادگایی نه‌كراوه، ئەویش له حاڵێكدا کە اوبراو به هۆی نه‌خۆشیی مێعده و ده‌زگای هه‌ره‌س پێویستیی به چاره‌سه‌ری پزیشکی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هەیە.
شایانی باسە ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه به تۆمه‌تی پێوه‌ندی و هاوكاریكردنی حیزبێکی كوردیی دژبەری ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.