مه‌ئموورەکانی هێزی ئینتزامی له شاری مه‌هاباد له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی دیشی ماهواره ژنێكیان له به‌رزایی بینایه‌ك به‌ردایه‌وه. ئەو ژنە لاقی شکا و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشه‌ممه 5ی گه‌لاوێژ، هێزه ئینتزامییەکان كۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەهاباد له به‌ری شیلاناوێی ئەو شارە بۆ کۆکردنەوەی ماهوارە هه‌ڵیان کوتایە سەر ماڵان.
یه‌كێك له دانیشتوانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه وێڕای راگەیاندنی ئەو هەواڵە دەڵێ:” لەو بێنە و بەرەیەدا ژنێك به ناوی ئاره‌زوو به‌ره‌نگاری هێزه ئینتزامییەکان ده‌بێته‌وه و ناهێڵی ماهوارهكهی له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن یان بیشكێنن، بەڵام هەر ئه‌وه‌نده‌م زانی ژنە له سه‌ربان‌ڕا به‌ردرایه‌وه خوارێ و كه گه‌یشتینه سه‌ری، دیمان لاقی شکاوە.”
ئاره‌زوو ئێستا له یه‌كێك له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری مه‌هاباد له ژێر چاودێریی پزیشكی دایه و هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم به ناوبراویان ڕاگه‌یاندوە كه نابێ ڕاستیی هۆكاری لاق شكاندنه‌كه‌ی ئاشكرا بكا.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،