17 ڕۆژه نیزیک به 200 کرێکاری کشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد وێڕای خاوه‌نی جووجه‌خانه‌کانی سه‌ر به‌و شیرکه‌ته کۆبوونه‌ته‌وه و مانیان گرتوه، به‌ڵام تا ئێستا که‌س به ده‌نگ داواکانیان نه‌چووه.
ئه‌و کرێکارانه‌ی له‌به‌رده‌م کشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد مانیان گرتوه و خێوه‌تیان هه‌ڵداوه، سه‌ر به شیرکه‌ته‌کانی ژێر کۆمای کشت و سه‌نعه‌ت، وه‌ک شیرکه‌تی سه‌نعه‌تی سه‌وز، کۆمه‌ڵه‌ی ئاژه‌ڵداران، کۆمه‌ڵه‌ی کوشتارگای مریشکی هۆما و ساردخانه‌ی زهمزمن که زیاتر له 15 مانگه مووچه و حه‌قده‌ستیان نه‌دراوه‌تێ.
هه‌روه‌ها خاوه‌ن جووجهخانه ناڕازییەكان ده‌ڵێن ئه‌م شیركه‌ته و به تایبه‌ت شیركه‌تی “هوما مریشك” دوو ساڵه زیاتر له 4 میلیارد و 700 هه‌زار تمه‌ن به 49 خاوەن جووجهخانهی مەهاباد و شارەکانی دەورووبەر قه‌رزداره و نایەوێ قه‌رزه‌كانی بداوه‌ته‌وه.
له نێو ئه‌و کرێکارانه‌دا که‌سانێک هه‌ن که له نیوه‌ی دووهه‌می ساڵی 93 ڕا هیچ مووچه‌یه‌کیان نه‌دراوه‌تێ و ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کان بڕیاره ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌رده‌وام بێ و له ڕۆژی چوارشه‌ممه، 13ی گه‌لاوێژه‌وه کۆمه‌ڵه کرێکارێکی دیکه‌ی کشت و سه‌نعه‌تی شاره‌کانی دیکه‌شیان پێوه زیاد بێ.