رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران دەڵێ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵی زاینییەوە تا ئێستا هەر نەبێ 250 کەسی لە دار داوە. ئەو ئامارە دەری دەخا کە لە ئێران بە شێوەی مامناوەندی ڕۆژانە زیاتر لە یەک کەس ئێعدام کراون.
مەحموود ئەمیری موقەددەم، وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان تەنیا سێ حەوتووی ئەو مانگە، مانگی جولایدا زیاتر لە 40 کەس لە دار دراون و ئێمە لەوە نیگەرانین ئیعدامەکان لە مانگەکانی داهاتوودا زیاتر بن.
ئەو داوای لە کۆمەڵگای جیهانی و بە تایبەت ئەو وڵاتانەی پێوەندیی دیپلۆماتیکیان لەگەڵ ئێران هەیە کردوە، کە لە وتووێژ و دانوستانەکانیاندا باسی بابەتی ئێعدامەکان لە ئێرانیان لەگەڵ بکەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە سەدی 45ی ئەو ئێعدامانە لە سەرچاوە رەسمییەکانی ئێراندا باسیان کراوە، سەدی 47ی ئێعدامەکان پێوەندییان بە ماددەی هۆشبەرەوە بووە و سەدی 19ی ئێعدامەکانیش بەبەرچاوی خەڵک بووە.
ئێعدامکردنی 250 کەس لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی زایینی لە حاڵێک دایە کە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ساڵی ڕابردووی 2015ی زانیینی هەر نەبێ 969 کەسی لە دار دا کە زۆرترین ئاستی ئێعدامەکان لە 25 ساڵی رابردوودا بوو.