دۆخی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به دۆخێکی تایبه‌ت و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێ. بۆ تێگه‌یشتن له‌م دۆخه “تایبه‌ت” و “دژواره” پێش هه‌موو شتێک، پێویسته دان به هێندێک واقعییه‌تی تاڵ‌دا بێنین. که ده‌ڵێین دۆخی “تایبه‌ت” مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌چاو پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌م له رووی جۆری ده‌سه‌ڵاتێک که سه‌رکوتکاری تێدا به‌ڕێوه ده‌با و هه‌م له رووی پێکهاته‌ی دانیشتوانی و تێڕوانین بۆ جۆره‌کانی خه‌بات له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان جیاوازیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌مووی گرینگتر و جێی تێڕامان و لێوردبوونه‌وه‌یه، “دژواری”ی دۆخه‌که‌یه که کۆمه‌ڵه که‌مایه‌سییه‌کی بابه‌تیانه‌ی هه‌ره مه‌ترسیدار له درووست بوونی دا شوێندانه‌ریی به‌رچاو و کاریگه‌ریان هه‌یه.
سه‌ره‌تا ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێین که بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چ روو به ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به‌سه‌ر کوردستان و چ له هه‌مبه‌ر تریبوونێک روو به‌خۆی(ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات) نه‌ته‌نیا خاوه‌نی گوتارێکی هاوبه‌شی رێکخراو نیه، به‌ڵکوو له سه‌ر ئاستی جۆراوجۆری و تێروانینه جیاوازه‌کانیشدا که هه‌ر حیزب و ته‌یف و کۆمه‌ڵێک به خوێندنه‌وه‌ی خۆیان له رووداوه‌کان سازیان کردوه، هیچ جۆره لێکنزیکی و ههمگهراییهک بوونی نیه.
له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌مانه‌دا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، به هۆکاری نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌یه‌کی واقعبینانه له دۆخی سیاسی _ له سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی_ به‌شێک له هێزه سیاسییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و کۆمه‌ڵه ره‌وتێکی نزیک له ده‌سه‌ڵات له نێوخۆی وڵات، له سه‌ر بنه‌مای “به بارمتهکردتنی بیروڕای گشتیی خه‌ڵکی کوردستان”، به‌داخه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ستراتێژییه‌کی روونیان هه‌بێ، خه‌ریکه دۆخه‌که به ئاقارێکی نادیاردا ده‌به‌ن. پرسیار خستنه‌سه‌ر شوناس و ماهییه‌تی نهتهوایهتیبوونی بزاڤی مافخوازانه‌ی کورد له ئێران و، به که‌مگرتنی خه‌باتی پێشمه‌رگانه له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک کوردی نزیک له ده‌سه‌ڵات له لایه‌ک و، هه‌وڵدان بۆ “به میلیتاریزه‌کردنی سیاسه‌ت” و “به‌بارمته‌گرتنی بیروڕای گشتیی خه‌ڵک” له لایه‌ن هێندێک لایه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، خه‌ریکه دۆخی بزاڤی کورد له رۆژهه‌ڵات به‌جۆرێک تووشی نوشست و قه‌یران ده‌کات.
ئه‌گه‌ر له لایه‌ک رێژیمی کۆماری ئیسلامی له ئێران نزیک به 40 ساڵه کار له‌سه‌ر به‌ئیسلامیکردنی سیاسه‌ت ده‌کا و له ژێر ئه‌م تێڕوانین و ئایدئۆلوژییهدا بزووتنه‌وه جۆراوجۆره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سه‌رکوت ده‌کا، هێندێک ره‌وت و لایه‌ن له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش به ته‌به‌عییه‌ت له خوێندنه‌وه‌ی دوگم و چهقبهستووانهیان بۆ رووداوه‌کان و رێکاره‌کانی خه‌بات، هه‌وڵی بهمهزههبیکردنی سیاسه‌ت ده‌ده‌ن. به واتایه‌کی دیکه به هۆی بێتواناییان له خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له ئه‌سڵی واقعبینی، به‌داخه‌وه ئاگاهانه و، به‌شێکیشیان نائاگاهانه له هه‌وڵدان ماهییه‌ت و شوناسێکی دیکه به بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی خه‌ڵکی کوردستان له رۆژهه‌ڵات ببه‌خشن. ئه‌وه له حاڵێک دایه که بزاڤی ره‌وا و مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له سه‌ر بنه‌مای داخوازییه سیاسی و نهتهوایهتییهکانی بنیات نراوه و هه‌ر له‌م پێناوه‌دا ئه‌م میلله‌ته به ده‌یان سه‌رکرده و به هه‌زارن پێشمه‌رگه‌ی بوونه‌ته قوربانی.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا حیزبی دێموکراتی کوردستان به درێژایی ته‌مه‌ن خه‌بات و تێکۆشانی خۆی و له‌سه‌ر ئه‌سڵی “واقعبینی له سیاسه‌ت”دا هه‌وڵی داوه وێڕای تێگه‌یشتن له واقعی رووداوه‌کان و خوێندنه‌وه‌ی درووست و واقعبینانه بۆ ئاڵۆگۆڕه‌کان، له سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕمه‌ندبوون به هه‌موو شێوازه ره‌واکانی خه‌بات، رێکاری سیاسی بگرێته‌به‌ر. ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مانێکدا که هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ناچاربووه چه‌کدارانه رووبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکار بێته‌وه، حیزبی دێموکراتی کوردستان شه‌ڕی وه‌ک تاکتیک سه‌یر کردوه و له‌م پێوه‌ندییه‌دا شه‌هید قاسملوو ده‌ڵێ: “شه‌ڕی ئێمه بۆ ئاشتییه. ئێمه بۆ ئه‌وه شه‌ڕ و به‌ره‌نگاریمان نه‌کردووه که ده‌وڵه‌ت ماف وئازادییهکانمان به ره‌سمی بناسێ، به‌ڵکوو هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لامان ئه‌وه‌بووه که ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌و قه‌ناعه‌ته بگا که ده‌گه‌ڵمان دابنیشێ و لێمان بپرسێ ئێوه بۆ واده‌که‌ن؟ چیتان ده‌وێ؟”
به‌داخه‌وه یه‌کێک له‌و که‌مایه‌سییانه‌ی که ئه‌مرۆژانه دۆخی بزووتنه‌وه‌ی کوردی به‌ره‌و “دژواری” بردوه، به‌رته‌سکبوونه‌وه‌ی وسعهتی روانین و تێفکرینی به‌شێک له رێبه‌رانی سیاسییه بۆ سیاست و هونه‌ری سیاستکردن. هه‌ر ئه‌مه وای کردوه که خوێندنه‌وه بۆ سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له “هونه‌ری مومکینه‌وه” بگۆڕدرێ بۆ “به بارمته‌گرتن” و “پاوان‌کردنی” کردنی شێوازه‌کانی سیاسه‌تکردن.
له کلتووری سیاسیی حیزبی دێموکرات‌دا ئه‌مجۆره تێڕوانین و تێفکرینه بۆ سیاسه‌ت جێیان نابێته‌وه. زیاتر له 30 سڵ پێش ئێستا شه‌هید دوکتور قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات پێی وایه له سیاسه‌تدا ته‌نیا “ره‌ش و سپی نیه” و له نێوان “سفر و سه‌د”ی سیاسه‌ت دا به ده‌یان ره‌قمی دیکه بوونی هه‌یه و سیاسه‌ت له سه‌ر “راستییه‌کان” بنیات ده‌نێ و پێی وایه راستییه‌کان(واقعییه‌ته‌کان) له گۆڕان دان و بۆ هه‌رکام له راستییه‌کان “وڵامدانه‌وه‌ی شیاو”ی خۆی هه‌یه و “شێوازی جۆراوجۆریان” بۆ ده‌گرێته‌به‌ر؛ ئه‌گه‌ر پێویست بوو “شه‌ڕ” ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ریش به پێویستی زانی وتوێژ ده‌کا. به‌ڵام سیاسه‌ت له روانگه‌ی حیزبی دێموکرات و شه‌هید قاسملووه‌وه خۆی له “ئاشتی و چاره‌سه‌ری ئاشتییانە”دا پێناسه ده‌کا.
رێژیمه‌کانی زاڵ به‌سه‌ر کورستان‌دا به سه‌رنجدان به روانینی ئه‌منییه‌تییان بۆ پرسی کورد، به‌رده‌وام به پیلانگێڕی هه‌وڵیانداوه بزووتنه‌وه‌ی سیاسی _ نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان له خانه‌ی ئه‌منییه‌تی و رێگه‌چاره‌ی نیزامی‌دا پێناسه بکه‌ن و هه‌ر به‌وجۆره بیهێڵنه‌وه. له به‌رانبه‌ردا بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به هه‌ڵگرتنی گوتاری ئاشتیخوازانه‌وه توانیویه‌تی به‌ره‌نگاری ئه‌م تێڕوانینه‌ی داگیرکه‌ران بێته‌وه و سه‌رنج و پشتیوانیی کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆلای خۆی رابکێشێ.
چ له رابردوو و چ له ئێستادا که‌منه‌بوون و که‌منین ئه‌و که‌سانه‌ی به بێ تێگه‌یشتن له ماهییه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و به بێ تێگه‌یشتن له شه‌رایه‌تی سیاسیی وڵات، ئاگاهانه یان نائاگاهانه له به‌رانبه‌ر پیلانی داگیرکه‌ران دا که‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی دیفاعی و هه‌وڵی به ئه‌منییه‌تی کردنی رێگا چاره‌سه‌رییه‌کانیان داوه. له به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره دژکرده‌وه‌و هه‌ڵوێستانه‌دا، شه‌هید دوکتور قاسملوو له راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی دا بۆ کۆنگره‌ی شه‌شه‌می حیزب زۆر ڕاشکاوانه ده‌ڵێ:
“له کاتێک دا له‌م قۆناغه‌ی خه‌باتمان دا زۆرترین قورسایی له سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌و هه‌موویشمان پێشمهرگهیین، به‌ڵام له حیزبی دێموکرات دا به هیچ شێوه‌یه‌ک ئیزن نادرێ سیاسه‌ت میلیتاریزه بکرێ”.
لێره‌دا به پێچه‌وانه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌کی رووکه‌ش و رواڵه‌تی له‌م روانگه‌یه، که پێی وایه خه‌باتی پێشمه‌رگانه(چه‌کداری) ناڕه‌واو ناپێویسته، ئه‌م روانگه‌و بهرداشتهی حیزبی دێموکرات له سیاسه‌ت و شێوازه‌کانی خه‌بات، دژایه‌تیکردنێکی ئاشکرایه له گه‌ڵ چه‌قبه‌ستوویی و دوگماتیزم و هه‌ڵوێست و روانینی تاکره‌هه‌ندی. خوێندنه‌وه‌ی چهقبهستووانی رووداوه‌کان و تاکره‌هه‌ندی روانینه رێکاره‌کان، نه‌ته‌نیا هیچ قازانجێک به پرسی نه‌ته‌وایه‌تی ناگه‌یه‌نێ، به‌ڵکوو دژایه‌تییه‌کی ئاشکرایه له گه‌ڵ تۆلێڕانس و جیاوازییه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی موتهنهوع و فره‌چه‌شنی وه‌ک رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ئه‌وه‌ی له کۆتاییدا ده‌توانێ دۆخی خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له “دژوار”بوون رزگار بکات بریتییه له:
خوێندنه‌وه‌یه‌کی واقعبینانه له شه‌رایه‌تی مه‌وجوودو دووری کردن له دوگمبوون و چه‌قبه‌ستوویی و یه‌کتر به‌که‌مگرتن، هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی گوتارێکی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له لایه‌ک و، چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی و ره‌وته سالمه‌کانی ناوخۆی وڵات و، له کۆتاییدا رێکخستن و هاوئاهانگی له نێوان سه‌رجه‌م هێزو پتانسێله‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی ماف و داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.