Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۱۳ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۹ | 03/08/2020 | کاتژمێر:
ئاگادارییەکان

بانگەوازی خۆپیشاندان لە ساڵڕۆژی شەهیدانی وییەن، لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی ئوتریش لە شاری ستۆکهۆڵم

04/07/2016 | 13:25:27
+A
-A

لە ٢٧هەمین ساڵڕۆژی شەهید کرانی هەردووک ڕێبەر و سەرکردەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، شەهید دکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و شەهید عەبدووڵا قادری ئازەر، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، بۆ ڕیسوا کردنی زیاتر ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی و هەروەها سەرکۆنە کردنی بێدەنگی دەسەلاتدارانی ئوتریش بەرامبەر بەو تێرۆرە ناجوانمێرانەیە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣-٧-٢٠١٦ی زایینی، لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی وڵاتی ئوتریش لە ستۆکهۆڵم خۆپیشاندانێکی هێمنانە ساز دەکات.
بە بەشداریتان لەو خۆپیشاندانە دا بێدەنگی ٢٧ ساڵەی شەهید کرانی ئەو دوو ڕێبەری حیزبەکەمان ریسوا بکەن و مۆرێکی ڕەشی دیکەی تاوان و تێرۆریش لە نێوچاوانی ڕژیمی تێرۆریستی ئیسلامی ئێران بدەن.

بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئەو لۆگۆی خوارەوە
http://www.kurdistanukurd.com/files/xopishandannstochk.jpg