خه‌ڵکی گوندی گوێزڵێ له کاردانه‌وه به کوژرانی دوو کاسبکاری ئه‌و گونده به ده‌ستی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵیان تێکهه‌ڵچوون.
کوژرانی دوو برا به ناوه‌کانی رهئوفو له‌تیف عه‌لیخانی به ده‌ستی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی گوندی گوێزڵێی به دووی خۆیدا هێنا.
له درێژه‌ی فشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان ڕۆژی پێنجشه‌ممه،١٠ی پوشپەر بە بڕیاری به‌رپرسی سوپای پاسداران له سەردەشت هێزێکی زۆر دەچنە سەر گوندی گۆیزیڵی. هێزه‌کانی سپای پاسداران خه‌ڵکی گونده‌که به زه‌بری چه‌ک بۆ گوندی بێژوێ راده‌گوێزن، به‌ڵام چه‌ند که‌س له بنه‌ماڵه‌ی عه‌لیخانی که دوو ڕۆڵه‌یان به ناحه‌ق به ده‌ستی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژرابوون، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم‌دا دهوهستنو به چه‌ک به‌رگری له خۆیان‌و گونده‌که‌یان ده‌که‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ته‌قه‌یه‌کی زۆر له نێوان هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی‌و ئه‌و پۆله لاوه‌ی خه‌ڵکی گوندی گوێزڵێ کراوه‌و چه‌ند که‌س له هێزه‌کانی ڕێژیم له‌و تێکهه‌ڵچوونه‌دا بریندار بوون. هه‌روه‌ها چه‌ند که‌سیش له خه‌ڵکی ئاوایی ده‌سبه‌سه‌ر بوون که ناونیشانی چه‌ند که‌سیان به ناوه‌کانی ئەبوبەکر عه‌لیخانی، ناسێح عەلیخانی و عومەر عەبدووڵڵا پوور زاندراوه.
شایانی باسه له ئێستادا ناوچه‌ی ئالان به توندی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه گه‌مارۆ دراوه‌و شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه درێژه‌ی هه‌یه.