دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکڕات لە کانی باخی نەغەدە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان حەتووی ڕابردوو دایە زارا گدروونی، خەڵکی ئاوایی کانی باخ بەهۆی نەخۆشیی کۆچی دوایی کردوە.
دایە زارا دایکی سەهید سولەیمان تاووسی بوو کە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمدا شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری دایە زارا دەکاو خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.