سێ چالاکی کرێکاریی کورد لە سنەو مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بۆ داننانی زۆرەملێو بڵاوکردنەوەی لە تەلەڤیزیۆندا فشاریان لەسەرە.
موزەفەر ساڵحینیا، هاشم رۆستەمیو نەجمەدین فەرەجی کە لە بەندیخانەکانی سنەو مەریواندا بەند کراون، ئامادە نین دان بە تۆمەتانە بنێن کە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دراوەتە پاڵیان.
موزەفەر ساڵحی نیا ئەندامی هەیئەتی ئیجڕایی یەكیەتیی ئازادی كرێكاران، ڕۆژی سێشەممە ١ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری سنە دەستبەسەر كرا.
ڕۆژی چوارشەممه ٢ی پووشپەڕیش ناونده ئهمنیهتییهکانی مهریوان لەپلامارێکدا بۆ سەر ماڵەباوانی نەجمەدین فەرەجی لەگوندی لەنجاوای مەریوان، ناوبراویان دەسبەسەر کرد و بۆ ئیدارهی ئیتلاعاتی رێژیم له مهریوانیان گواستۆتهوه.
نەجمەدین فەرەجی پێشتریش لە ڕێبەندانی ساڵی١٣٩٣ی هەتاویدا سزای ساڵێک زیندانیی بهسهردا سهپابوو.
هاشم ڕۆستەمی، چالاكی كرێكاریش کە لە کۆتاییەکانی مانگی جۆزەرداندا دەسبەسەر کرابوو، چارەنووسی ناڕوونە.
هاشم ڕۆستەمی سهبارهت به پهروهنده سازیی ئیتلاعات به دژی ئهو ناڕەزایەتیی دەربڕیوە، هەر بەم هۆیەش لەسەر بڕیاری كاربەدەستانی قەزاییو ئیدارهی ئیتلاعاتی سنە دەبێ تا كاتی پێڕاگەیشتن بەم ناڕەزایەتی دەربڕینە لە زینداندا بمێنێتەوە.